اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ
اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ
Signed in as:
filler@godaddy.com
تیمی 1722 تیمێکی سایبەر سیکویرێتیە و ئامانجی وەڵامدانەوەی هەموو ئەو لایەن و وڵاتانەیە کە هێرش ئەکەنە سەر دینەکەمان و نەتەوەکەمان، ئێمە لە وەڵامدانەوەیان گرنگی بە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نادەین و کارەکانمان سەربەخۆیە لە پێناو ئاینی ئیسلام و پاشان نەتەوەکەمانە، وەک خوای گەورە ئەفەرمووێت:
(ئینەڵاهە یوحیبول لەذینە یوقاتیلونە فی سەبیلیهی صەفەن کەئەنەهوم بونیانوم مەرصوص).
بە دڵنیاییەوە خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ئەوێ كە لە پێناویدا ئەجەنگن بە یەک ڕیز و یەک پۆل، وەک ئەوەی دیوارێكى رێک بن و نووسابێتن بەیەكەوەو یەكیان گرتبێت و بووبێتن بەیەک پارچە و دوژمن نەتوانێ بێتە ناویانەوە.
مانای 1722 مانای فریشتە دەگەیەنێت، هەرچۆن مانای 666 کۆدی شەیتانە، بەهەمان شێوە 1722 مانای فریشتە دەگەیەنێت، 1722 ئەو فریشتەیەیە کە باڵی ڕاستی بۆ خزمەتی ئاینی ئیسلام بەکار دێنێ، لەهەمان کاتدا باڵی چەپی بۆ خزمەتی نەتەوەی کورد و کوردایەتی تەرخان کردووە، هەر وەک چۆن لەسەر لۆگۆی تیمەکەمان ئاماژەمان پێی کراوە، لە بازنەی پشت هەردوو باڵدا هەردووکیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و تیمی 1722 پێک دێنێت.
بیرۆکەی دروست کردنی ئەم تیمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 بە چەندین ناو و تیمی جیاوازدا دەستمان پێکردووە، وە ئەمساڵیش بەناوی 1722 بەشداریمان کردووە و هاتووینەتەوە ناو بواری خزمەتکردنی ئاینی ئیسلام و نیشتیمانەکەمان، وە مەبەستیش لە گەڕانەوەمان بۆ ناو خەڵک دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانە:
١. شەڕی زایۆنی دژ بە هاوڵاتیانی غەزە و فەڵەستین، کە ئێستاش بەردەوامە.
٢. زۆر بوونی بەدڕەوشتی لەناو گەلی خۆماندا، وە هەروەها هاو ئاینمانمان لە وڵاتانی تردا، مەبەست لە بەدڕەوشتی ئەوە دەگەینێت: هەڕشە کردن و بڵاو کردنەوەی وێنە و دروستکردنی کاریکاتێر لەسەر ئایینی ئیسلام.
٣. ئازار و ئەشکەنجە دانی نەتەوەی کورد لە هەر سێ بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان.
ئەندامانی تیمی 1722 پێک دێت لە 8 کەسی و پسپۆڕ لە بوارە جیاجیاکان، لە ژێر فەرمانی سەرۆکی تێمەکە بەناوی Deadcoder1722 کە خۆم دەکات، هەموو کار و چالاکییەکان بەڕێوە دەچێت.
Lucifercoder1722 بەڕێوبەری کارگێڕی ئەندامان و گەشەپێدانی سیستەمی 1722و Boldcoder1722 بەڕێوبردنی سیستەم و پێگە ئەلەکترۆنییەکانی تیمی1722 و Dronixcode1722 کار لەسەر بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاسایشی نێو تیمەکە دەکات و تۆماریان دەکات، Robotcode1722 پسپۆڕ لە وەستاندنی هەموو پێگە ئەلەکترۆنییەکان و دۆزینەوەیان، وە Dramixcode1722 کار لەسەر بڵاو کردنەوەی کار و چالاکییەکان دەکات لە پێگە ئەلەکترۆنییەکان، Yusfcode1722 1722مامۆستا و ڕاوێژکاری ئایینی نێو تیمەکەیە وە هەموو راو بۆچوونەکان لەسەر کار و چالاکیە ئاینیەکان ئەنجام ئەدات. تیمی 1722 خاوەنی سیستەمێکی رێکخەرە بۆ کار و چالاکییەکانیان و ئامانجەکانیان.
کار و چالاکییەکانی تیمی1722 لە هەموو جیهاندا جێبەجێ دەکرێ و لە هەرپارچەیەکی جیهان و هەر وڵاتێک دژایەتی ئاینی ئیسلام بکرێت یاخود نەتەوەی کورد، ئەیانکەینە ئامانج و دەیانوەستێنین ئەگەر پێویست بکات دەستوەردانی ناوەخۆش ئەنجام ئەدەین لە چوارچێوەی کارەکانماندا.
6. ئامانج لە كار و چالاكییەكانتان چییە؟
وڵامی پرسیاری شەشەم:
ئەمن دەڵێم: شەونەخونی و پیلاندانان، ڕۆژ بێداری و چاوکراوەیی، دادپەروەری و ئاگادار کردنەوەی کەسانی خراپ، پاراستنی کەرامەت و ئایین، ڕێز گرتن لە کلتوور و شکۆی کوردەواری، یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی تیمی 1722
بێگومان هەموو بەڵگەیەکمان لەسەر کارەکانمان هەیە، وە چەند کارێک لە کارە گەورەکانی ئێمە:
یەکەم: هاک کردنی دوو بانکی گەورەی ئیسرائیل بەناوەکانی (ميزراحي) و (تفاهود). دووەم: دەرهێنانی زیاتر لە 12 ملیۆن نیوشکلی ئیسرائیلی وە بۆ سەلماندنیشی ئەم ڕاپۆرتە ببینن:
https://t.me/Team1722/857
ئەم برایە لە قودسی پیرۆزەوە باس لەو هاوکاریانە دەکات کە پێشکەشمان کردووە بۆ ئازوقە و نەخۆشخانەکانیان، وە هاک کردنی دەزگای موسادی ئیسرائیلی و ڕاکێشانی زانیاریەکانیان و ناردنی بۆ (هێزی بەرگری) فەڵەستین.
وە هاک کردنی پەیمانگای جامای کەنەدی و دەست بەسەرداگرتنی هەموو داتا و زانیارییەکانی. وە هاک کردنی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری فیلپین.
هاککردنی سیستەمی گەورەترین بانکی بەرازیل و راکێشانی 189,510,0 دۆلار (سەد و هەشتا و نۆ هەزار و پێنجسەد و دە دۆلار) و سڕینەوەی هەموو داتا و زانیارییەکانی ناو سیستەمەکە و ناردنی پارەکەی بۆ فەڵەستین.
وە هاک کردنی 6 ماڵپەڕی (پۆرنۆ گرافی) و سڕینەوەی ٦ ملیۆن ڤیدیۆ کە بە ملیۆنان بینەریان هەبوو، وە هاک کردنی ٨٠٠ ماڵپەڕی مەکسیک و ٢٠ ماڵپەڕی فەڕەنسی و ٣٠ ماڵپەڕی ئیتاڵی و ٦٠ ماڵپەڕی پیرۆ و ٨٠ ماڵپەڕی ڤانزوێلا و ٥٠ ماڵپەڕی ئێرانی و زیاتر لە ٢٠٠ ماڵپەڕی تورکیا و ٤٠ ماڵپەڕی یۆنان و ٢٥ ماڵپەڕی بەڕیتانیا و ٣٠ ماڵپەڕی ڕووسیا و زیاتر لە ٥٠ ماڵپەڕی پاکستان و ٢٠٠ ماڵپەڕی هیندستان و ١٣ ماڵپەڕی ژاپۆن و هاک کردنی ٤ ماڵپەڕی کوردستان بە هۆکاری دانانی ڕێکلامی نەشیاو، وە هاک کردنی ماڵپەڕی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی وڵاتی سریلەنکا. 6. ئامانج لە كار و چالاكییەكانتان چییە؟
وڵامی پرسیاری شەشەم:
ئەمن دەڵێم: شەونەخونی و پیلاندانان، ڕۆژ بێداری و چاوکراوەیی، دادپەروەری و ئاگادار کردنەوەی کەسانی خراپ، پاراستنی کەرامەت و ئایین، ڕێز گرتن لە کلتوور و شکۆی کوردەواری، یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی تیمی 1722
بەداخەوە ئەو کارانەی ئێمە دەیکەین لە یاسادا بە تاوان ئەژمار دەکرێت، ئێمە ڕێز لە هەموو دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و ئەگەر پێویست بکات ئامانجەکەمان ئەپێکین، وە لەهەمان کاتدا لە وڵاتانی زلهێزەوە دەزگای FBI و ئینتەرپوڵ و هەواڵگری ئیسرائیلەوە بەدوامانەوەن وە چەندین جار دەستیان بەسەر سیستەم و بەرهەمەکانماندا گرتووە و دروستمان کردوونەتەوە.
هۆکاری دوورەپەرێزی بۆ سەلامەتی و گەشە پێدانی ئەقڵیەتی خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە کەسی هاککەر کاتەکانی ژیانی بە قسە کردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر و کاری بێسوود بەڕێ ناکات، هەمیشە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری و گەشە پێدان و بەرەوپێشبردنی خۆی دەکات.
بێگومان ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ چەندەها گرووپی بیانی و ناوخۆدا هەبووە، لە ئێستادا هاوپەیمانییەتیمان لەگەڵ تیمی سایبەر دراگۆنزی کوردیدا هەیە و لەگەڵ چەندین گرووپی جەزائیریشدا هاوپەیمانین.X
شێوازی کارکردنمان لەسەر سیستمەی دروستکراوی تیمی 1722 بەڕێوەئەچێت و بەو پێیەشەوە یاساکانی تیمەکە لەژێر چوارچێوەی ئایینی ئیسلام و نەتەوەی خۆماندایە و بێگومان ڕێز لە یاسای نەتەوەکەمان دەگرین.
بەربڵاو ترین جۆری هاک لە ئێستادا ڕێکلامە، بە شێوازی خستنە سەر ڤیدیۆ و یاریە ئەلەکترۆنییەکان لەنێو ماڵپەڕەکاندا یان بەرنامەکان، وە جۆرێکی تر لە هاک کردن بەڕێگەی کلیک کردن لەسەر لینکێکی نەناسراو یان داونڵۆد کردنی وێنەیەک کە کەسی هاککەر کۆدی کردووە لەڕێگەی نامەوە بۆت ئەنێرێت دوچاری هاککردنت دەکاتەوە، یان داونڵۆد کردنی فایلەکان و بەرنامە و یاریە قەدەغە کراوەکانی نێو پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر، یان 7Dبەشێوازی QR Code کە سکانەری دەکات. بێگومان جۆریتر زۆرن بەڵام ئەمانە دیارترینیانە.
هەر وەکوو لە پرسیارەکەی پێشودا ڕوونمان کردەوە، بە چەندین شێواز ئەنجام دەدرێت و کەسی هێرشبەر ئەگات بە داتا و زانیارییەکان و هەندێک کاتیش ئەگەڕێتەوە بۆ دانانی وشەی نهێنی ئاسان و دووبارە بوو، کە کەسی هێرشبەر بە شێوازی کڕاک کردن دەتوانێت بگات بە ئەژمێرەکە و داتاکانی بەدەس بهێنێت.
پاراستنی ئەژمێرەکانمان ئەگڕێتەوە بۆ دانانی ئاسایشێکی بەهێز بۆ پێگەکانمان، ئەتوانین لە وشە نهێنیەکانمان کارێکتەر زیاد بکەین یاخود داشش زیاد بکەین کە داشش زۆر کێشەیە بۆ هاککەران و لە تێرمیناڵی هاککەران دیار نابێت، وە دانانی ئەژمێرەکانتان بە شێوازێکی دروست و زانیاری تەواو بۆ پاراستنی خۆتان و کوژاندنەوەی رێگاپێدانی کامێرا و داتا لەسەر بەرنامەکان بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراوتر بیت یان 2FA چاڵاک بکەیت لەسەر ئەژمێرەکانت و بە شێوازێک لەو شێوازانە ئەتوانیت خۆت لە هاککردن بپارێزیت بەرێژەیەکی کەم.
بەڵی بێگومان کەسی هاککەر دەتوانێت بەڕێگایی بە کارهێنانی بەرنامە و تووڵەکانی خۆیەوە بگات بە زانیاریەکانت و هیچ سیستەمێک پارێزراو نییە ئەگەر بە تووندترین ئاسایش پارێزگاری لێ بکرێت و هەر هاک دەکرێت و کەسانی هاککەر کارەکانیان لە زۆنێک بڵاو ئەکەنەوە و ئەرشیفی ئەکەن بەو جۆرەش دەتوانرێت سەردانی ئەم شوێنە بکەیت کە هاکی کردووە و شوێن پەنجەی بدووۆزیتەوە و دەست بگریت بەسەر داتاکانیان.
بەڵی بێگومان چەندین رێگا هەن کەسی هێرشبەر بەرێگایی ناردنی ئامرازێک بۆ ژمارەی موبایلەکەت دەست بەسەر زانیاریەکانی موبایلەکەتدا بگرێت یاخود بە رێگایی ناردنی وێنە و داتا بە رێگایی بلوتوس یان هەر ئامرازێکی گواستنەوە لە بێ ئاگاییدا فایلێکی دروستکراوی کەسی هێرشبەر دەچێتە نێو موبایلەکەی بەرامبەر و دەتوانرێت کۆنترۆلی بکات.
ئەدمینی دیاریکراو ڕۆژانە کەیسەکان وەردەگرێت و لە سیستەمی تیمی 1722 تۆماری دەکات و دەگاتە دەستی ئێمە.
چارەسەرکردنی زیاد لە 300 قەزیەی شەرف و ناموس لەماوەی چەن مانگێک.
وە هەروەها چارەسەرکردنی زیاد لە هەشتا قەزیە لە ماوەی هەفتەیەک و هەروەها داوامان کردووە لە هەموو بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانی کوردستان، یاسایەک بۆ مامۆستاکانیان دابنێن تا ئێستا زیاتر لە 18 کەیسمان بۆ هاتووە لەم چەند مانگە کە مامۆستاکان داوای شتی ناشەرعی و بەرتیل بۆ دەرچوون ئەکەن، ماوەیەک پێش ئێستا دەستمان بەسەر چەندین بەڵگە و داتا و زانیارییەکانی کۆلێژ و پەیمانگا و بەشە ناوەخۆیەکاندا گرت.
داوامان کرد یاسایەک بخەنە نێوان قوتابیان و مامۆستاکان، سنوورێک دابنێن لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکەمان هەموو ئەو بەڵگانەی کە لەگەڵ قوتابیان کراون پۆستیان ئەکەین، بەڵام خۆشبەختانە بەدەم داواکەمانەوە هاتن.
team1722.co © 2022-2024
Developed by Dead Code 1722
Powered by BCIT